AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٠ ١٠:٣٤

وتەبێژی سپای پاسداران : سوپای ئیپشتاین دەگەڕێنینەوە بۆ کەنداوی بەرزاەکان

وتەبێژی سپای پاسداران : سوپای ئیپشتاین دەگەڕێنینەوە بۆ کەنداوی بەرزاەکان

وتەبێژی سپای پاسداران وتی: لە شەڕی ڕەمەزاندا سوپای ئیپشتاین لە کەنداوی فارس بە هێزی جەنگاوەرانی ئێرانی ئیسلامی چەقێندران و لە شەڕی کۆتاییشدا شارستانیەتی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی ڕیسواکارانە دەگەڕێتەوە بۆ کەنداوی بەرازەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن موحێبی، جێگری پێوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە شەڕی حەران، سوپای کراسۆس بە دەستی پیاوە پارسییەکان تێکشکێندرا. لە شەڕی ئیدێسادا سوپای ڤالێریەن لەلایەن جەنگاوەرانی ساسانییەوە ڕاگیرا.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە شەڕە سەپێنراوەکانی ئەم دواییە، زیادی کرد: لە شەڕی ڕەمەزاندا، سوپای ئێپشتاین لە کەنداوی فارس بە هێزی جەنگاوەرانی ئێرانی ئیسلامی چەقێندران و لە شەڕی کۆتاییدا شارستانیەتی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی ڕیسواکارانە دەگەڕێتەوە بۆ کەنداوی بەرازەکان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتەبێژی سپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە: ئێمە چاوەڕێین.

News ID 60593

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha